top of page

جدی ئەزیەتم دان بە جدی ماندوو بوون بە جدی ئەتوانم بڵێم یەکەم پەیجن کە خەمخۆری کڕیارەکانتانن بە جدی ئافەرم هەر بۆ زانیاری من ساڵی یەکجار جل ئەکڕم ئەویش گران ، وللە ئەوەیان نرخەکەی گونجاوە بەس چونکە چووە دڵمەوە یەکسەر ئینجا ئەو قسە خۆش و باشانەی بەڕێزتان زیاتر منی هاندا کە دەستم لێتان بەرنەبێت دووبارە زۆر زۆر ئەزیەتم دان مەمنوونی جەنابتانم کاک سعد گیان.

.

هەر سەرکەوتوو بن سووپاس بۆ بەدەمەوە هاتنتان نموونەتان زۆربێت جێگای شانازین و بە دڵنیاییەوە ئێمە بەوپەڕی بڕواوە چاوەڕێی باشترین دەکەین لە ئاڤیرا.

.

هەزار سوپاس بۆ ئێوە. کاڵاکان لە ماوەیەکی پێوانەییدا گەیشتن و ئەو دوو پارچەیەی کە داوام کردبوو بە هەموو مانایەکی وشە لوکسن. مادەکە نایاب و دیزاینەکەی سەرسوڕهێنەرە و هەموو شتێک وەک چاوەڕوانم دەکرد. مامەڵەکردنت زۆر ڕەسەنە و بە دڵنیاییەوە ئەمە دوا داواکاری من نییە. خوای گەورە سەرکەوتنتان ببەخشێت لە کارەکانتان.

.

گەشتە دەستم هەمووی زۆر مەزبووتن هەر لە قیاس هەر لە کوالێتی خوای گەورە رسقتان زیادبکات برای خۆم

.

واللە لەبەر قسە خۆشەکانتان سەردانتان دەکەم، زۆر بەڕێزەوە قسە دەکەن، نموونەتان زیادبێت و هەمیشە لە لووتکە بن.

.

هەزار سووپاس بۆ ئێوە ، بەرهەمەکەمان لە کاتی خۆیدا گەیشتن و ئەو دوو پارچەیەی کە داوام کردبوو بە هەموو مانایەکی وشە لوکسن و کەشخەن، قوماشەکە نایاب ٢ دیزاینەکەی سەرسوڕهێنەرە و هەموو شتێک وەک چاوەڕوانم دەکرد.
مامەڵە کردنت باس ناکرێت، و بە دڵنیاییەوە ئەمە دوا داواکاری من نییە. خوای گەورە سەرکەوتنتان پێ ببەخشێت لە کارەکانتان.

.

اللون بالواقع أحلى من الصورة، وثابت بعد الغسيل. اختيار موفق.

ناياب

.

وەك چۆن دەروون پێناسەیە بۆ مرۆڤان… جلوبەرگیش “بەشێکە” لەم پێناسەیە… چونکی ئەوەی هەڵیئەبژێرین ڕەنگدانەوەی ویست و مەیلی دەروونی خۆمانە. وەکو خۆم هەمشە بەیارمەتی دوو پێوەر جلەکانم هەڵەبژێرم ، چونکی کوالێتی جلەکان و ماندوێتی ستافەکان دەرەخات. یەکەم : کوالێتی لەپێش چەندێتی دێت.
دووەم : گرنگی وردەکارییەکان.
ئەوە وردەکارییەکانن کە جیاوازی ئەبەخشن بە جلوبەرگەکان ، هەمتریش ماندوێتی و عیشقی کارمەند و ستافەکان دەرەخات کە تاچەند پیشەی خۆیانیان خۆش ئەوێت.
بۆیەش هەمیشە و هەرساتەوەختێك مەیلم لە بەدەستخستنی جلوبەرگێکی نوێ هەبێت هەمیشە خۆم لە « ئاڤێرا » ئەبینمەوە… هەروەها لێهاتووی و کارامەیی و ڕاستگۆیی و ڕێز و تەقدیری ستافەکان بۆخۆی جوانیێکی تر ئەبەخشێت بە جلەکان.
سەرکەوتووبن

.

سەركەوتوو بن لەشتان ساغ بێت بەهیوای بەرەوپێشچوونی زیاتر و ئیشی جوانتر

.

براکەم السلام علیکم ئەوە پانتۆڵەکەم بە دەست گەیشت بەجدی زۆر تایبەتە یاعنی یەکەم جارمە قاڵب و قوماشی وا باش ببینم ئەی یاخوا سەرکەوتوو بن چونکە بە ڕاستگۆیی کارەکەتان دەکەن چیتان وتبوو ئاوا بوو لە شوێنی دیکە شتم داوا کردووە بەد قسە بووە قوماشیان جلیان هیچ نەبووە هەر بمێنن یاخوا، هیوادارم جگە لە پانتۆل بلوزی زستانەشتان بۆ بێت یان بۆ بەهار و هاوین تیشێرت و شتی کلاسیکی جوانتان هەبێت چونکە بەجدی قوماشتان تایبەتە

ئەژی سەنگەر

Sarkawtubnw bardawam bn

Bavel

عاشت ايدكم على مصداقيتكم و تعاملكم و نظاففتكم و ترتيبكم
الطلب وصل ومطابق للصور و الفيديوهات عشت.❤️

.

کاک سەهەند ئەم کاتەو باش براکەم جلەکانم بە دەست گەیشت دوێنێ شەو دەستان خۆشبێت و هەو سەرکەوتوو بن قیاس و هەموو شتێکی زۆر مەزبوت بوون.

.

کارەکانتان بەڕاستی زۆر نایابە و جێگای شانازییە

.

ئەمە یەکەمجارە لە ژیانمدا کە براندێکی لەم جۆرە... متمانەپێکراو... دەستپاکی.. هاوڕێیانە لە کاردا دەبینم.

پاکەتکردنەکە خۆی بۆخۆی چیرۆکێک بوو...تێکەڵەیەک بوو لە ڕابردووی جوان و ئێستای ڕاستەقینە...
خۆشی و پێکەنینی خێزانەکەم کاتێک زەرفەکەیان کردەوە شایەنی هەموو جیهانە...
جلەکان زۆر کەشخەن...بێ کۆمێنت...
قیاسەکەی زۆر نایاب و باشبوو.
ڕەنگ و قوماشەکەی تەواو و بێ کەموکوڕییە.
خوای گەورە لە پانترین دەرگاکانەوە ڕزقتان بدات.

.

التفاصيل بالياقة والخياطة تبين شغل نظيف ومرتب. أحسن من ماركات بالسوق وبسعر معقول.

جعفر منصور

Bajdii yani har chiak blem la astt ewa estifadai nia damawet hamw kasek mawadakatan taqi bkatawa har sarkawtw sar fraz bn inshallah

Haryad fatih

باشترین کوالیتی و باشترین سێر فس کەبەلای منەوە سێرفسەکە لە کوالیتی بەرهەمەکە گرنگ ترە

شکۆ

بەراستی ئەوەی ئاڤێرا و ستافەکەی کردیان کەسیان نەیان توانی وەسف ناکرێ تەنها ئەوە دەڵێم
یەک جار ئاڤێرا بپۆشی ئالودەی جوانی و دەست رەنگینی جلە کانیان دەبی، سوپاس ئاڤێرا

Ahmad

أمانةً أول مرة أشتري أونلاين ويطلع القياس مضبوط 100%. ترتيب وتعامل راقي

حسن احمد

زۆرم پێخۆشە، بە هیوای ئەوەی بەردەوامبن و ببنە جێگەی متمانە،
ئەوەی کە وایکرد بێم و داوای نرخی بکەم لە خوێندنەوەی پۆستەکان هەستم کرد کە بەرهەمی کوردییە.
هەروەها ڕێزداری تۆ لە وەڵامدانەوە وایکرد دوودڵ نەبم لە داواکردن.
چاوم لەسەر بەرهەمەکانی داهاتووتانە.
بمێنن بە خێر...

.

ئەی لاشەتان ساغبێت یاخوا لە دیزاینی پەیج و وێبسایت و لۆگۆ و داروبەردەوە تا شێوازی قسەکردنیشتان بێوێنەیە .

.

سووپاستان دەکەم من لەمێژە بەدوای ئەو ستایلانەم بەڵام دەستم نەدەکەوت.
سووپاس بۆ خوا کە پەیجی جەنابتم دۆزیەوە.

.

سڵاو برای من هیوادارم باشبن ، دڵنیابە هەر کەسێک ئەم کراسانە لەبەر بکات دووبارە دەگەڕێتەوە لاتان.

.

أنا من الناس اللي يدققون بالخياطة، وفعلاً شغل محترف مو إنتاج عشوائي.

زكريا على

البنطرون جوّا اللبس غير شكل! يوقف القوام ويعطي هيبة. مشكورين هواي

.

پێرفێک و شێواز و دیزاینێکی نوێ، کاتی لەبەر کردن هەست بە ئارامی دەکەیت و هیچ دوو دڵیەکت نیە لە هەستان و دانیشتن.

دۆستی

کراسێک واتلێدەکات هەست بکەی کە جیاوازی، بە هیچ شێوەیەک ئەزیەتت نادات بگرە هەستێکی ئەوپەڕی ئارامیت پێدەبەخشێت
من ئاڤێرام کردە هەلبژاردەی جلو بەرگەکانم وەک یەکەمین براندی کوردی لە بواری جلو بەرگ.

سەروەت

ڕووحی من دەستان خۆشبێ یاخوا, خوا بەرەکەت خاتە ڕسق و ئـیشتانەوە ماشاڵا لە کوالێت لە قوماش لە جوانی

.

فدیتکم یا طيبين، احلى ملابس بالكون.

.

دەستان خۆش بێت بەڕاستی زۆر حەز دەکەم دوبارە سەردانتان بکەمەوە جلەکانتان زۆر ناوازە و کەشخەن 🫀

Ibrahim.taymiyyah

دەی والله بژین لزۆر شتتان لە زۆر بڕاند جوانتر و باشترە و دەستان خۆشبێت و هەر سەرکەوتووبن.

.

ماشالله واضح الموديلات والاعلان والعمل رائع
ربي يبارك برزقكم

.

ئۆڕدەرەکە گەیشت و لەگەڵ وێنە و ڤیدیۆکاندا هەمان شت بوون...
سووپاس بۆ ڕاستگۆیی و ڕێکخستن و پاکیتان.

.

هەر بمێنن و سەرفراز بن یاخوا بەجدی شانازییە بۆمان کر بڕاندێکی وامان هەیە بە لۆگۆ و ناوی کوردی جوان لە هەمووشی تایبەتتر قوماش و قاڵبەکەیە، چەند پانتۆڵم کڕیووە چەند جۆری پانتۆڵم هەبووە لە باشترین و نایابترین و گرانترین قوماشم تاقی کردۆتەوە بەڵام بەجدی هیچیان نەگەیشتوون بەم پانتۆڵانەی ئێوە لەو جۆرە ستایلە بە ٧٠ دۆلارم کڕی لە شوێنێک، دوو جار بەشی کرد لەبەری بکەم، یاخوا بمێنن و سەرکەوتوو بن هیواداریشم بلوز و شتی جوان و نایابتان هەبێت چونکە بەجدی گوناحە بڕاندێکی وا جوان و ڕاستگۆ تەنها پانتۆلتان هەبێت وابزانم قەمیسیشتان هەیە گەر هەڵە نەبم، بەجدی ئەوەی وتبووتان ڕێک ئاوا دەرچوو بەڵکو تایبەتتریش، هەر بمێنن مایەی شانازین

ئەژی

والله خامة القميص خرافية، ما توقعت هل مستوى، حتى بعد الغسيل ظل نفس الشكل. شكراً من القلب 🤍

محمد

number one

Hedi

دەستان خۆش بێت، بۆ کوالیتی باش دیارە وەلەو پێوتی بە بەکارهێنانە تا دڵنیا بکەوە لێی. وەک تێبینیش ئەکرێت کاتێک ئۆردەرێک ئەنێرن پێش وەختە ئتوو کرابێت جوانتر و باشترە، سەرکەوتوو بن

.

Dastan xosh bet barasti qumasheki nawazaw dizaineky italy har sarlawtu bn

Othman

ڕای خۆت پێمان بڵێ

فیدباکەکانتان یارمەتیدەرمانە بۆ ئەوەی ئاڤیرا بە ڕەسەن و ئاسوودە و ڕاستگۆیی بەڵێنەکەی بمێنینەوە.
تەنها خولەکێکی دەوێت — و قسەکانت بەڕاستی ئیلهامبەخشن بۆ دیزاینەکانی داهاتوومان.

 ئێمە هەموو پەیامێک بە وردی دەخوێنینەوە، سوپاس بۆ ئەوەی بەشێک بوون لە گەشتەکەمان.

ئەزموونەکەت چۆن بوو؟

Proudly Kurdish . Italian style in every detail.
Every shirt, every pant, chosen with meaning.

bottom of page